ئومێد خۆشناو
پۆستەکان بۆ ئێوە و قەیرانەکان بۆ خەڵک!
لە ئێستادا خەڵک لە ناو جەرگەی قەیرانی بێمووچەیی، بێئاویی و بێغازیدا ئەناڵێێت، هەواڵی "لادان و دانانەوەی" ئەم بەرپرس و ئەو پارێزگار، پێمان ناڵێن چ دەردێکی هاووڵاتی دەرمان دەکات؟
ئومێد خۆشناو لەویابێت یان لەو جێگەیەدا نەبێت چی لە بابەتەکان ئەگۆڕێت؟ لە کاتێکدا ماڵەکانمان لە سەرەتاییترین پێداویستییەکانی ژیان بێبەشن؟
خەڵک چاوەڕێی "مووچە و خزمەتگوزارییە"، نەک ئەوەی بزانێت کێ دەچێتە سەر کورسی و کێ ناچێت.
خۆزگە نیوەی ئەو هەواڵ و سەرقاڵیکردنەی خەڵک بۆ ململانێی پۆستەکان خەرجی دەکەن، بۆ چارەسەرکردنی کێشەی ئاو و نانی خەڵک تەرخانبکرایا.
شنیار ئەنوەر
٩/٤/٢٠٢٦

