ئێمە ئەزانین باڵە ترساوەکەی پارتی بۆ وا دەکەن
شنیار ئەنوەر
دۆخی ئێستای کوردستان زۆر هەستیارە، ئێمە هەموو هەوڵێکمان ئەوەیە کە شەڕ و ئاڵۆزییەکان نەپەرێتەوە ناو کوردستان، بەڵام باڵێکی ناو پارتی کە باڵێکی پەشۆکاو و ترساو و بێ پلانە، حەسادەتی ئەوە گرتونی کە بۆچی لە ئاستی کوردستان و عێراق و جیهان بە ئامانج گرتنی ماڵی سەرۆکی هەرێم هێندە کاردانەوەی هەبوو، بەجۆرێک سێبەری سەرۆکی هەرێم بەسەر باڵە ترساوەکەی پارتیدا هێندە زاڵبووە، کە بۆ لابردنی سەرنج لەسەری لەم کاتە هەستیارەدا پەلاماری سلێمانی و یەکێتی ئەدەن.
ئەمە چیرۆکی زۆری لەسەرە کاتێک لە ناوخۆ توشی شکست ئەبیت، کارەبا ٢٤ کاتژمێریەکەت دەبێتە تاریکی، نەوتت لەدەست نەماوە باڵی پێوە بابدەیت، ویستت بۆری نەوت بکەیتە کارتی فشار شکستت هێنا، ئيستاش سەرنجە دبلۆماسیەکانی جیهان لەسەر سەرۆکی هەرێمە شەڕەکەی لەگەڵ ئەو پێناکرێت باڵە ترساوەکەی پارتی، دێت لەم کاتەدا قەیرانێکی نوێ دروست ئەکات و پەلاماری سلێمانی و یەکێتی ئەدات.
ئەمەیە دۆڕان و ترسان، کە ئەمجۆرە تاکتیکانە کۆنە و ئێمە سەرقاڵ ناکات و برۆن کێشەکانی خۆتان چارەسەر بکەن، نەک بەباسی سلێمانی خۆتان بکەن بە مەوزوع.
تێبینی: یانی ئەم باڵە ترساوە چی ئەوێت؟ ئەتانەوێت سلێمانی کە بە خەونی ڤیدۆگەیمەکانتان تێکنەچوو، ئيستا بە درۆنی میلیشیا تێکبچێت؟ ئاخر دوژمنیش ئاوا بیر ئەکاتەوە؟

