هێشتا یەکێتی نوێ ناناسن ؟
وەعد بە شەرت جێبەجێکردنی بە شەرت
ئەمڕۆ هەواڵێک لە ئیدارەی سلێمانییەوە دڵی من و هەزاران کەسی خۆشکرد ئەویش دەربڕینی ئامادەیی ئیدارەی سلێمانی بوو بۆ دابینکردنی داهاتی نانەوتی سێ مانگی پارێزگاکە لەپێناوی ئاسانکاریکردن بۆ وەرگرتنی سێ مووچەی هاوڵاتیان.
لێرەدا دەمەوێت پرسیارێک لە ویژدانی هەموو خەڵک و ئەو لایەنانەش بکەم کە نوێنەریان لە بەغداد هەیە و ئاگاداری دۆخەکەن، ئایا یەکێتی ملی بدایە بە توندکردنەوەی گرژییەکان لەگەڵ بەغدا و هێنانەوەی بڕوبیانووی پڕوپووچ بۆ ڕێکنەکەوتن و هەوڵەکانی بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی نەبووایە، ڕێککەوتن دەهاتە ئاراوە؟؟
ئێستاش ئەو دەستپێشخەرییەی ئیدارەی سلێمانی بۆ ناردنی داهاتی نانەوتی دڵسۆزی و پەرۆشی نییە بۆ دۆخی مووچەخۆرانی هەرێم ؟؟؟
بەجدی دەپرسم هێشتا یەکێتی نوێ و بەڵێنەکانی بۆ خزمەتکردنی خەڵک جیاواز لە قۆناغەکانی دیکە ناناسن ؟
لێرەوە جەخت دەکەمەوە، بەهێزکردنەوەی یەکێتی زامنکردنی دۆخی مووچەخۆران و باشترکردنی دۆخی ئابووری هەرێم و گێڕانەوەی دەرفەتە بۆ پێشکەوتنی گەنجان.

