گرانبوونی بەنزین هیچ پاساوێکی نیە ج گە لە چاوچنۆکیەکانی تری ئەم حکومەتە بێ شەرعیەتە
شنیار ئەنوەر
ماوەی چەند هەفتەیەکە نرخی بەنزین و سوتەمەنی لەبازاڕەکانی هەرێمی کوردستان روولە زیادبوونە، ئەمە سەرەڕای ئەوەی فەرمانبەران و مووچەخۆران بە 45 رۆژ مووچەیان وەرگرتووە. لەکوێی دنیادا هەیە، موچەی خەڵک نەدرێت و نرخی بەنزین و سوتەمەنیش زیادبکەیت؟
من وەک هەمیشە لە هەموو شوێنێک راستییەکان دەڵێم و پێموایە گرانکردنی نرخی بەنزین لەلایەن حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێم هیچ پاساوێکی نییە و بارگرانییەکی دیکەیە بۆسەر ژیان و بژێوی خەڵک. ئەم گرانبوونە پەیوەندی بە هیچەوە نیە جگەلە سیاسەت و بەرنامەی سەقەتی حکومەتی زۆرەملێ و ناشەرعی و بەرژەوەندی بەشێکی زۆری کۆمپانیەکانی پارتی. کە بەجۆرێک مامەڵە لەگەڵ بەرهەمی ناوخۆیی و بڕی هاوردەکراوی بەنزین و سوتەمەنی بۆ هەرێمی کوردستان دەکات کە خێر و بێری تەنیا بۆ چەند بەرپرسێکی هەولێر بێت و گوێ بەوە نادرێت هاوڵاتی هەرێم دەکەوێتە ژێر چ بارگرانییەکی دیکەوە

