مێژوو نووسرایەوە.. بەرەو مۆندیالی ٢٠٢٦!
دوای ٤٠ ساڵ چاوەڕوانی و دوورکەوتنەوە لە گەورەترین شانۆی وەرزشیی جیهان، دواجار هەڵبژاردەی عێراق توانی بۆ جاری دووەم مێژوو بنووسێتەوە و بلیتی گەیشتن بە مۆندیالی ٢٠٢٦ بەدەستبهێنێت.
شانازییەکی گەورەیە کە دەبینم یاریزانە کوردەکان بون بە بەشێکی کاریگەر و سەرەکیی ئەم مێژووە نوێیە.
ئەم سەرکەوتنە تەنها دەستکەوتێکی وەرزشی نییە، بەڵکو پەیامی گەلێکە کە لە ناو تەحەدییەکاندا کۆڵ نادات.
پیرۆزبایی لە هەموو وەرزشکاران و هاندەران دەکەم

