پیرۆزە سەرکەوتنت

سەڕەرای هەمو تیرە ژەهراویەکان روی لە تۆیە، ئاڕاستەی سەر دڵی تۆ ئەکرێت. بەڵام ئەوە حەقیقەتە، مادام خزمەتکردنی خەڵک، وەک هەمو کات پێشینەی کارەکانی تۆیە، دڵنیابە ئەیبەیتەوە. هەر ئەوەشە کە من  لەگەڵ تۆ ئەبەستێتەوە ئەویش خزمەتکردنی خەڵکە.

ئەگەرچی هەمو دنیا بکەن بە دڕک و دیوار ڕێگەنەدەن دەنگی خەڵک و گلەی خەڵک ببیستی، هەمیشە ڕێگەیەک دەدۆزیتەوە تا ئەو دیوارەی دەیخەنە نێوان خۆت و خەڵک بیڕوخێنیت.

ئەمەیە سەرکەوتنی تۆ.

شنیار ئەنوەر

ئەندامی پەرلەمانی کوردستان