سزاکانی ئەمریکا بانکەکانی سەر بە پارتیش دەگرێتەوە
شنیار ئەنوەر
دوێنێ کەسێک بەناوی عەزیز ئەحمەد کە گوایە لە نوسینگەی مەسرور بارزانی کاردەکات زانیارییەکی چەواشەکارانە و ناراستی بڵاوکردۆتەوە گوایە بۆیە بانکی رافیدەین (کە بانکێکی فیدراڵی یە لە عێراق) نەخراوەتە ناو پرۆژەی “هەژماری من” بەهۆی ئەوە بووە کە بەرسزای ئەمریکا کەوتووە، کە مەبەستی راگرتنی سیستمی ڤیزاکارت و ماستەرکارتی بانکەکانی عێراق و هەرێمی کوردستانە.
ئەو رێکارەی بانکی ناوەندی عێراق سەرجەم بانقەکان دەگرێتەوە بە بانقی ئارتی بانک و بانکی کوردستان و سەرجەم بانقەکانی تری پارتیش چونکە رێکارەکە مەرکەزییە نەک تەنیا چەند بانقێکی گرتبێتەوە.
بۆیە پێویستە میدیاکان بە وریایی قسە لە تیمی مەسرور بارزانی وەربگرن کە بە مەبەست بۆ شێواندنی رایگشتی زانیاری ناراست بڵاو دەکەنەوە و هیچ بنەمایەکیان نیە.
ئێستا کارتی ئارتی بانق وەک بانقەکانی تری عێراق لە دەرەوە کارناکات و هیچ سودێکی نیە بۆ دەرەوەی عێراق.
وەک پێشتر پێمراگەیاندن هەژماری من دوای گۆڕانکاریەکانی یەکێتی جگە لە رێکارێکی ئەلکترۆنی بۆ وەرگرتنی موچە و شتێکی سادەیە و ئەو هەموو ریکلام و پارەسەرفکردنەی ناوێت و خەلکی پێفـریومەدەن.