لاهور ( شێخە سەرگردانەکە) مەسرور حسابی بۆ ناکات بۆ دڵخۆشکردنی پارتی پەلاماری من ئەدا



شنیار ئەنوەر


ماوەیەکە کۆمەڵێ کۆمێنت نوس و پیسخۆری لای لاهور سەر زمان و بنی زمانیان من و قسەکانی منە، لە کاتێکدا من لە وشیەک لەقسەکانم لەسەر پارتی پەشیمان نیم و وەک لاهور لە تیڤیەکانەوە سەرقاڵی ماستاوکردن و پارانەوە نیم لە پارتی هەتا مەرحەبایی بکەن، ئەو رۆژانێک “تاکێک” پێڵاوی دەکرد بەدەمی ئەوانەی ئێستا لێیان دەپارێتەوە پارەی بەنێ بۆ یانەکەی و مەرحەباییەکی بکەن، ئێستا گرێی ئەوەی هەیە ئێمە بە هەمان ئازایەتی و بوێری جاران و بەرێزگرتن لە دیسپلینی حزبەکەم و سەرکردایەتی حزبەکەم، درێژە بە ململانێی سیاسی و رکابەری سیاسی دەدەم لە پێناو چاکەی گشتی، هیچ زیانێکم بۆ کەس نەبووە، رۆژانە کۆمەڵێ قەڵەم فرۆش و چلکاو خۆر بەناو بەناو نوسەر و چالاکوان دەرشێنەوە بە منا، ئەتوانم بە یاسا و بە مافی خۆم یەک بەیەکیان بدەمە دادگا لەسەر ئەو تۆمەت و درۆ و بوختانانە بەناومەوە ئەیکەن، بەڵام ئەوانە من سارد ناکەنە وە و ناموەستێنن.  لاهور، فەرمو تۆ پارەت هەیەو دەسەڵات هەیەو هێزی دوپشک هەیە فەرمو برۆ سەری رەشمان بۆ بگرە، فەرمو تۆ کەمێک بوێری و ئازایەتیت تیابێ بەرامبەر حزبێکی زۆرینەی وەک پارتی. دو وشەی زبرت هەبێت. تۆ پەروباڵتکراوە هیچیت بەسەر هیچەوە نەما تەنها کۆمەڵێک پەیجی ساختە نەبێت بەدەستەوە ماوە ئەویش خستۆتە خزمەتی پارتی.

بەڵێ “هەژماری من” بەو ڤێرژنەی پێشتر نێردرایەوە لۆمارێ،  بەرگریکردن لەخەڵک ستراتیژمانە و هیچ ناحەز و دۆڕاوێک ساردمان ناکەنەوە.