ناتوانن “هەژماری رەشمار” بەسەر خانەنشینان دا بسەپێنن
بەتوندی دژی ئەو بریارەی وەزارەتی دارایی حکومەتی کاربەرێکەری هەرێمم کە هەرەشە لە خانەنشینان دەکات ئەگەر “هەژماری من” پر نەکەنەوە ئەوە موچەکانیان رادەگرێت.
جارێ هیچ وەزارەت و حکومەتێک مافی راگرتنی موچەی هیچ چین و توێژێکی نیە، بابەتی هەژماری بانق دەبێت یەکێک بێت لە بژاردەکان و فەرمانبەر ئازاد بێت چۆن موچە وەردەگرێت.
سەبارەت بە “هەژماری من” ئەم پرۆژەیە هیچ بریار و یاسایەکی نیە و بەدڵنیایی کە پەرلەمان دەستی بەکارەکانی کرد ئێمە یەکەم
کەس دەبین لێپرسینەوە لە حکومەت بکەین و لەگەڵ هەر دەنگ و گروپێک دەبین کە پشتیوانی مافی خەلک و فەرمانبەران بکات و دژی بەزۆر سەپاندنی پرۆژەی نایاسایی و بەرژوەندی بانقەکان دەبین.
شنیار ئەنوەر
ئەندامی پەرلەمانی کوردستان

